سیمیناری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار بەڕێوەچوو
بە ئامانجی گەیاندنی سوودی زیاتر بە خوێندكاران و روونكردنەوەی پرۆگرامی راهێنانی تواناكان، ناوەندی گەشەپێدانی كار CDC هەستا بە سازدانی سیمینارێك بۆ سەرۆك بەش و لێپرسراوی هۆبە زانستییەكانی كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.
سیمینارەكە لە كاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (2020/2/4) لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی چوارچرا بەڕێوەچوو، بەئامادەبوونی ڕاگران و مامۆستایان و سەرۆكی بەشە زانستییەكانی كۆلێج و پەیمانگاكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سیمیناری تایبەت بە پڕۆگرامی (Internship) لەلایەن ناوەندی گەشەپێدان بۆکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو.
مامۆستا (سامان صاڵح فرج) لەناوەندی گەشەپێدان بۆ کار بەوردی تیشکی خستەسەر پرۆگرامی (Internship) و باسی لەگرنگی پرۆگرامەکە کرد بۆ خوێندکارانی زانکۆ ، ئەرک و مافی خوێندکاری لەم پرۆگرامە خستەڕوو .
لەبەشێکی تری سیمینارەکەدا باس لە چۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندی باشترو هەماهەنگی زیاتر كرا لەنێوان ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار و کۆلێج و پەیمانگاکان.
پاشان مامۆستا (هەژان کمال شاڵی ) لەناوەندی گەشەپێدان بۆکار باسی لەبەشێکی تری کاری پرۆگرامەکە کرد، ئەویش شێوزاەکانی پڕکردنەوەی فۆرمی پرۆگرامەکە و چۆنیەتی پێشکەش کردنی و شێوازەکانی مامەڵەی خوێندکار لەگەڵ کۆمپانیاو چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی خوێندکار و کۆمپانیا .
پاشان ئاماده بوان پرسیار و پێشنیاری خۆیان ئاراستەی پێشکەش کەرانی سیمینار کردو وەڵام دراەوە .