خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ سیمیناری زانستی لە زانكۆی سلێمانی ئەنجام دەدەن
خوێندكارانی بەشی پیشەسازی خۆراك و كۆنتڕۆڵی جۆریی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سیمینارێك بۆ خوێندكارانی بەشی زانستی خۆراك و كۆنتڕۆڵی جۆریی لە زانكۆی سلێمانی ئەنجام دەدەن.
رێكەوتی ۲۰۲۰/۲/۳ لەچوارچێوەی وانەی “Quality Assurance in Food processing” سێ خوێندكاری قۆناغی دووەمی بەشی پیشەسازی خۆراك و كۆنتڕۆڵی جۆریی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ بە ناوەكانی ( شەیدا بورهان، سارا حسێن، گەشبین ئەحمەد) سمینارێكیان بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی بەشی زانستی خۆراك و كۆنتڕۆڵی جۆریی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەبرد، هەر یەك لەو سێ خوێندكارە لە سێ بەشی جیاوازدا سیمینارەكەیان پێشكەش بە بەشداربووان كرد.
ئەم سیمینارە بە بەشداری خوێندكاران كۆتایی پێهات و جەخت لەسەر پەیوەندی زیاتری خوێندكاران لە بواری زانستی و وانە پەیوەندیدارەكان كرایەوە.