خوێندکارانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار هەڵمەتێکی پاککردنەوەیان ئەنجامدا
بەدروشمی (پاک ڕاگرتنی پەیمانگاکەمان ئەرکی هەمووانە ) ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتی (٣ی شوباتی ٢٠٢٠) چەند ئەندامێک لە تيمى ژينگەيى ڕێكخراوى”ئاگای نوێ” كه پێك هاتوون له خوێندکارانی هەردوو به شى هەواسازى و پەرستارى بە پاڵپشتى په يمانگای تەكنیكی كەلار و بەشداربوونی کۆمەڵەی خوێندکارانی كوردستان، هەڵمەتێکی پاکكردنەوەیان بەسەرپەرشتی مامۆستا (رحیم رەشید) بریاردەری بەشی هەواسازی بۆ باخچەو گۆڕەپانی پەیمانگاكە ئەنجام دا تا ژینگەیەکی پاک و تەندروست دەستەبەر بکەن .
خوێندكاران و بەشداربوانی هەڵمەتەكە بەپێویستیان زانی كە ئەم جۆرە هەڵمەتانە درێژەی هەبێت چونكە پاك ڕاگرتنی ژینگە بەگشتی و ئەو جێگایەی كاری تیادەكەیت یان لێ ی دەخوێنیت دەبێتە ئەركی نیشتمانی و لەهەمان كاتیشدا هەستی بەرپرسیارێتی دروست دەكات لای هەموو تاكەكان.