Back

سیمینارێك لەسەر پەتای كۆرۆنا بەڕێوەچوو

لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی خۆپاراستن لێی كە لەلایەن هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕاگەیەندراوە وبەئامانجی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و بەتایبەت خوێندكاران لەسەر پەتای كۆرۆنا كە لەئێستادا ووڵاتی چین و هەندێك لەووڵاتانی تری گرتۆتەوە،

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەڵمەتی هۆشیارکردنە و خۆپاراستن و لە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند ، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و بەشی پەرستاری پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ بە هاوکاری مەڵبەندی خۆپاراستی چەمچەماڵ ، ئەمڕۆ ڕێکەوتی 3ی شوباتی 2020 هەستان بە سازکردنی دوو سیمیناری تایبەت بە هۆشیاری زانستی و خۆپاراستن لە ئەگەری توشبوون بەو ڤابرۆسە بۆ خوێندکارانی بەیانیان و ئێوارانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ له لایەن  (د.خالد هاشم ) بە ناونیشانی ( کۆرۆنا چیە چۆن خۆمانی لێ بپاریزین) بە هاوکاری ( ٲکرم قادر) کە تێدا چەندین ڕێنمایی و هۆشیارکردنەوە و خوپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەشکرا. شایەنی باسە سیمینارەکە بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ خوێندنی بەیانیان تێیدا بەشدار بوون ، کۆتایی سیمینارەکە بە چەندین پرسیار و ڕونکردنەوە بۆ ئامادەبوان کۆتایی هات.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile