لە نزیكەوە رەوشی بەشەناوخۆیی پەیمانگای تەكنیكی كەلار هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی بەشەناوخۆییەكانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار، سەردانی بەشەناوخۆیی پەیمانگاكە دەكەن.
رێكەوتی 2020/2/2 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەئامادەبوونی لێپرسراوی هۆبەی بەشەناوخۆیی پەیمانگای تەكنیكی كەلار و ستافی هۆبەكە سەردانی بەشەناوخۆییەكانیان كرد و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی بەشە ناوخۆییەكان و تۆماركردنی كەموكورتی و گرفتەكانی بەشەناوخۆییەكان لەڕوی پێداویستی و بیناوە، لەگەڵ پێدانی چەند رێنماییەك بەهۆبەی بەشەناوخۆییەكان بۆ سەلامەتی خوێندكاران و باشتر بەڕێوەبردنی ئیش و كارەكانی هۆبەكە و دابینكردنی شوێنێكی شایستە بۆ خوێندكاران.
بەهەوڵ و خەمخۆری سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و راگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی كەلار بەشەناوخۆییەكان گۆڕانكارییەكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و زۆربەی پێداویستییەكانی بۆ دابینكراوە و خوێندكاران لە كەشێكی گونجاو و شایستەدان.