Back

خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی پێشكەوتوو بۆ خوێندكارانی بەشی پەرستاری كرایەوە

خولێكی 8 هەفتەیی بۆ خویندكارانی هەردوو قۆناغی یەكەم و دووەمی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەكنیكی كەلار كرایەوە، هـەفتانە 3 رۆژ لە كاتژمێر 8:30ی سەرلەبەیانی دەستپێدەكات تا 4ی دوانیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، كە بە شێوەی ( زارەكی و كرداری ) پێشكەش دەكرێت. لە خولەكەدا كۆمەلێك فریاگوزاری سەرەتایی نوێ و پێشكەوتوو فێری خوێندكاران دەكرێت لەڕووی پزیشكییەوە بۆ زیاتر بەهێزكردنی ئاستی فێركاری پزیشكی سەرەتایی خوێندكاران تاكو لەكاتی روودانی هەر حاڵەتێكی لەناكاو چۆن مامەڵە بكەن بۆ رزگاركردنی گیانی كەسەكان تا بتوانن چارەسەری سەرەتایی خێرا بۆ تووشبووی هەر حاڵەتێكی نەخوازرا و ئەنجام بدەن. خولەكە بــەسـەرپەرشتی مامۆستایانی بـەش ( پـەخشان لەتیف رەشید – جەعفەر یەدوڵا ئەسەد – یوسف محەمەد عەزیز ) و لەلایەن رێــكـخراوی ( هاندی كاپی نێودەوڵەتی فەرەنسی ) و بەهـاوكاری محەمەد عومەر وەلی رێكخەری پەیوەندییە پزیشكییەكان رێكخرا. لە كــۆتایی خولەكەشدا لەلایەن رێكخراوی هاندیكاپی نێودەوڵەتی فەرەنسییەوە بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەش دەكرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile