سمینارێکی زانستی تایبەت بە بەشی ساردکردنەوەو هەواسازی پێشکەش کرا
بەمەبەستی ئاشناکردنی خوێندكاران بۆ دیزاینکردنی دکت و قەبارەو جۆری ئەو موادانەی کەبەکاردێن لە دروستکردنی خانوو باڵەخانەكاندا بەشێوەیەكی سەردەمیانە، ڕۆژی سێ شەممە ڕێککەوتی (٢٨_١_٢٠٢٠) ( جمال حمە امین ) ئەندازیار لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری بەشی میکانیک سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سمینارێکی تایبەت بە (Duct design) بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی (ساردکردن و هەواسازی و ) پێشکەش کرد.
لەسمینارەکەدا ژمارەیەک لەمامۆستایانی بەشەکان و خوێندکاران ئامادەبوون. سمینارەکە تایبەت بە چۆنیەتی دیزاین کردنی دکتی هەوا لە بیناو باڵاخانەکە بەشێوازێکی ئەندازیاری بۆ راکێشانی هەواو و هەواو گۆرکێ لەنا باڵەخانەکاندا کە بەشێکی گرنگە لە دروست کردنی بیناکاندا. سمینارەکە ماوەی دووکاتژمێری خایاندو بەشداربوان تەواوی گفتوگۆو سەرنج و تێبینیەکانیان خستەڕوو گفتوگۆیان لەبارەوە کرا .