سیمینارێک لەسەر خۆئامادەكردن بۆ قۆناغی دوای خوێندنی پەیمانگا پێشكەشكرا
بەئامانجی بەرچاوڕۆشنی خوێندكاران لەدوای تەواوكردنی قۆناغی خوێندنی پەیمانگاو دۆزینەوەی هەلی كارو بەگەڕخستنی ئەو زانستەی وەریگرتوە،
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێککەوتی (٣٠_١_٢٠٢٠) بەئامادەبوونی ڕاگرو بەشێک لەمامۆستایان و فەرمانبەران و کۆمەڵەی خوێندکاران لقی گەرمیان و ژمارەیەکی زۆر لەخوێندکاران دکتۆر “بەختیار تاڵەبانی” سمینارێکی ڕۆشنبیری بەناونیشانی (چۆن خۆمان ئامادەبکەین بۆ قۆناغی دوای پەیمانگا ) پێشکەش کرد.
لەلایەن “د.چیا محمد حسن “ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی كەلارەوە زۆر بەگەرمی بەخێر هاتنی “د. بەختیار تالەبانی ” کرا کە ئەرک و ماندوبونیان کێشاوەو لەئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانە دا سوپاسی بەڕێزیانی کرد .
لەسمینارەکدا باس لەقۆناغەکانی دوای تەواوکردنی خوێندن کرا کە چۆن پێوستە خوێندكاران تواناکانیان بخەنەگەڕ و بتوانن داهاتویەکی پرشنگدار بۆ خۆیان دەست نیشان بکەن بەگەران بەدوای هەلی کارو چۆنیەتی سەرکەوتن لەکارەکاندا و دابەشکردنی کاتەکان بەسود وەرگرتن لە خوێندنەوە و نوسین و فێربون ،
سیمینارەكە جەختی كردەوە لەسەر هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی کار و ئایندەیەکی گەش تا خوێندکاران بتوانن سەرکەوتوبن لەبواری ژیانیاندا گرنگی بەتواناکانی خۆیان بدەن و هەرچی زوە هەوڵەکانیان بخەنەگەر خۆیان پێ بگەیەنن ترس و دلە راوکی لەجەستەیان دەربێنن و سەرکەون بۆقۆناغەکانی داهاتوی ژیانیان.
لەکۆتایی سمینارەکەشدا بەشداربووان چەند پرسیارو سەرنجێكیان گەیاند و سیمینارەكەیان دەوڵەمەندتر كرد.