کۆڕێکی شیعری لە پەیمانگای تەكنیكی كەلار سازكرا
لە چالاكییەكی ئەدەبی و ڕوناكبیری هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار سەربەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( 1/29 /2020) بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگا و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران ، گروپێک لە خوێندکارانی پەیمانگا بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار کۆڕێکی شیعر بۆ هەردوو شاعیر (د.ئازاد ڕەوشەنی و پەروێز هوما) بەژەنینی هەردوو ئامێری ساز وعود لەلایەن “ئاریان عدنان” کارمەندی بەشی میوزیکی سەنتەرچالاکی گەنجانی کەلار سازكرا ،
لەلایەن (گرووپی خوێندکارانی ئایندە) بەخێرهاتنی گەرمی میوانە بەڕێزەکان کرا ، دواتر چەند پارچە شیعرێک لەلایەن شاعیرانی ناوبراوەوە پێشکەش کرا ،
ئەنجام دانی ئەم جۆرە چالاکیە هونەریانە شانبەشانی پڕۆسەی خوێندن مەبەست لێی ئارام کردنەوەی دەروونی خوێندکارانە بۆ زیاتر برەودانی لایەنی زانستی و فەراهەمكردنی كەشێكی لەبار بۆ ژینگەی خوێندن.