د.رێواز فائق پلەی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەر بەدەستدەهێنێت
لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە، پلەی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەر بە (د.رێواز فائق) سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەدرێت كە پێشتر مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بووە.
دوای ناردنی مامەڵەكەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بە فەرمی سەرجەم كارە یاساییەكانی بۆ ئەنجام دەدرێت و بەنوسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكرێتەوە، پاشان فەرمانی بەرزكردنەوەی پلەی زانستی لەلایەن (ئارام محەمەد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بۆ دەردەكرێت.
لای خۆشییەوە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەناوی ئەنجومەنی زانكۆ و لیژنەی باڵای پلەبەرزكردنەوەی نازناوی زانستی پیرۆزبایی لە (پ.ی.د.رێواز فائق) دەكات بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئەو پلە زانستییە و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازێت.