Back

سێ سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ پێشكەشكران

لەدرێژەی بەڕێوەچوونی سیمیناراتی زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ/زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشێوەی هەفتانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۰٢٠/١/٣٠ سێ سیمیناری زانستی بەڕێوەچوون. لە سەرەتادا د.شوان محەمەد ساڵح پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی كشتوكاڵی داپۆشراو سیمینارێكی لەسەر “Plant Evolution” پێشكەشكرد،پاشان د.جەودەت محەمەد بەكر مامۆستا لە بەشی باخداری و دیزایینی دیمەنی سروشتی سیمیناری “Mycorrhizal inoculation Alleviates Water Deficit Impact on Field_Grown Processing Tomato” پێشكەشكرد. لە كۆتایشیدا مامۆستا مەحمود كەریم ئەحمد مامۆستا لە بەشی كارگیڕی ئەلكترۆنی بابەتێكی لەسەر “پرسی گەندەڵی كارگێڕی و ئابووری لە جیهانی سێهەمدا ” پێشكەشكرد. شایەنی باسە لە سیمینارەكاندا ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەری پەیمانگا بەشداربوون و بە سەرنج و تێبینییەكانیان سیمینارەكانیان دەوڵەمەندتركرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile