سیمینارێكی زانستی تایبەت بە بەشی ساردكردنەوە و هەواسازی پێشكەشكرا
لە پەیمانگای تەكنیكی كەلار سیمینارێكی زانستی تایبەت بەچۆنیەتی دیزاینكردنی دكتی هەوا لەناو بینا و باڵاخانەكاندا بەشێوازێكی ئەندازیاریی بەڕێوەچوو.
رێكەوتی 2020/1/28 جەمال حەمە ئەمین ئەندازیار لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری بەشی میكانیك لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سمیناری (Duct design) بۆ مامۆستایان و خوێندكارانی بەشی (ساردكردن و هەواسازی ) پێشكەشكرد، لە سمینارەكەدا ژمارەیەك لە مامۆستایانی بەشەكان و خوێندكاران بەشداریان تێدا كرد، ئامانج لە سمینارەكەش ئاشناكردنی بەشداربووان بوو لە دیزاینكردنی دكت و قەبارە و جۆری ئەو موادانەی كە بەكاردەهێنرێن لە دروستكردنی دكتەكەدا.
سمینارەكە ماوەی دوو كاتژمێری خایاند و بەشداربووان تەواوی گفتوگۆ و سەرنج و تێبینییەكانیان خستەڕوو گفتوگۆیان لەبارەوە كرا .