كۆڕێكی شیعری بۆ لاوێكی چەمچەماڵ بەڕێوەچوو
دروستكردنی كەشێكی لەبارو دروست ، فەراهەمكردنی زەمینەیەكی گونجاو بۆ خوێندكاران و سازكردنی چالاكییە جۆراوجۆرەكان بۆیان ، ئەركی دەزگا زانستی و ئەكادیمییەكانە بەتایبەت لە ناوەندەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ،ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 28 ی كانونی دووەمی 2020 هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان/ لقی چەمچەماڵ هەستان بە ئەنجامدانی کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیری لاو (هەڵمەت وشیار ) بە ناونیشانی نامەی خەزان ، لە هەمان کاتدا ۱۰۰ سەد کتێبی شیعری نامەی خەزان لە لایەن شاعیرەوە پێشکەشی ئامادەبوان کرا، شایەنی باسە کۆڕەکە بە ئامادەبونی بەڕێزان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د.ٲیوب خسرو نادر ) ڕاگری پەیمانگا و (م.ناهدە منصور) یاریدەدەری ڕاگر و کاک سۆران لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکاران/ لقی چەمچەماڵ و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگا بەڕێوەچوو.
لەكەشێكی ئەدەبیدا چەندین پارچە شیعری شاعیری لاوی قەزای چەمچەماڵ خوێنرایەوەوئامادەبوان بە حەسرەتەوە گوێبیستی بوون.