بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك خوێندكاری چالاك و خۆبەخشی زانكۆ
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/1/27 لە مەراسیمێكی شایستەدا لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی پڕۆژەی تۆڕی كەلەپووری كولتووری (#سی_ئێچ_ئێن)ی زانكۆمان لەلایەن پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ و م.شێركۆ كەریم سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوەوەی زانكۆ، بە خۆبەخشەكانی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و خاتوو دابان سیروان رێكخەریان درا، لەپای ئەو ماندوبوون و خۆتەرخانكردنە چالاكەیان لەكاتی بەڕێوەچوونی بۆنەی “سلێمانی شاری داهێنەران”ی زانكۆمان و چەند دەزگا و رێكخراوێكی كەلەپووری كولتووری.