پێشانگایەكی كتێب لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرایەوە و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت
لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بە هەماهەنگی زانكۆ و بە بەشداری بەرهەمەكانی سەنتەری رووناكبیری لالەزار پێشانگایەكی كتێبی لەژێرناونیشانی ” با كتێب بكەین بە كلتور بۆ داهاتوویەكی گەشتر ” لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان كردەوە كە ماوەی چەند رۆژێك دەخایەنێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2020/1/27 لە كافتریای كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەئامادەبوونی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ژمارەیەك لە راگرانی كۆلێج و پەیمانگاكان و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ، پێشانگایەكی كتێبی بەناونیشانی ” با كتێب بكەین بە كلتور بۆ داهاتوویەكی گەشتر ” بە هەماهەنگی زانكۆ و لقی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان و بەشداری سەنتەری رووناكبیری لالەزار كرایەوە كە بوارەكانی ( كارگێڕی، زانستی، تەندروستی، پەروەردە، هونەر، رۆمان ) دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە كاتژمێر 8:30ی بەیانی تا 5ی ئێوارە كراوە دەبێت ، داشكاندن بۆ خوێندكاران كراوە بە ئامانجی ئەوەی خوێندكاران سوودمەندبن و لە خوێندنەوە دانەبڕێن.
لە لێدوانێكدا بۆ سایتی زانكۆمان محەمەد سلێمان سەرپەرشتیار لە سەنتەری رووناكبیری لالەزار وتی: