Back

مامۆستایەكی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ بەشداری دەكات لە كۆنگرەیەكی جیهانیدا

لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەنجومەنی باڵای كۆنگرەی دووەمی جیهانی و كۆنگرەی دەیەمی توێژینەوەی هەنگ لە زانكۆی تاران، م.ئیبراهیم مەجید مامۆستای پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ بەشداری لە كۆنگرەكەدا كرد. لە كۆنگرەكەدا كە رۆژانی 2020/1/23-21دا لە زانكۆی تاران بەڕێوەچوو، چەندین وۆركشۆپ لەلایەن جێگری سەرۆك و سكرتێری كۆمسیۆنی Apimondia و زیاتر لە ٤۰ توێژینەوەی نوێ زانستی لە بواری هەنگداری و بەرهەمەكانی هەنگدا پیشكەشكران. جێگای ئاماژەیە لەو كۆنگرەیەدا م.ئیبراهیم مەجید فەرج مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی كشتوكاڵی داپۆشراو لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕوانامەی پێبەخشرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile