ماوەی پێشەشكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا درێژكرایەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەدرێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵای یەك ساڵە و ماستەر و دكتۆرا، لەهەمان كاتدا بڕیاری گۆڕانگاری لەوادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی و دەستپێكردنی ساڵی خوێندنیش كرد.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیاران و پێشكەشكارانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی و ماستەر و دكتۆرا و، لەسەر راسپاردەی (د. ئارام محەمەد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەدرێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی، بەمەش گۆڕانكاری بەسەر ماوەی پێشكەشكردن و تاقیكردنەوەكان و دەستپێكردنی ساڵی خوێندن دێت، گۆڕانكارییەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
*ماوەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا: تاكو رۆژی یەكشەممە رێكەوتی (2-2-2020) درێژكرایەوە.
*تاقیكردنەوەی توانستی زانستی: رۆژی دووشەممە رێكەوتی (10-2-2020) ئەنجام دەدرێت.
*دەستپێكردنی خوێندن: رێكەوتی (1/3/2020 ) دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەت