سێ سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ پێشكەشكرا
لە درێژەی بەرێوەچوونی سیمینارە زانستییەكانی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە شێوەی هەفتانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکەوتی ۲۰٢٠/١/۲۳، لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگا سێ سیمیناری مامۆستایان بەم شێوەی بەرێوەچوو:
_ مامۆستا، “ئیسماعیل ئەحمەد حەسەن “، مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، بابەتێکی لەسەر “زراعة الانسجة النباتية” پێشکەش کرد. _ مامۆستا “چنار حەمەنوری میرزا” مامۆستا لە بەشی پیشەسازی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی سمینارێکی لەسەر “الزيتون” باس کرد. _ مامۆستا “مەریوان عەبدولکەریم عەڵی”، مامۆستا لە بەشی باخداری و دیزایینی دیمەنی سروشتی باسێکی لەسەر “Ranking of University” بەرێوەبرد.
لە هەرسێ سیمینارەكەدا ژمارەیەك لە مامۆستایان و خوێندكاران ئامادەبوون و بە پرسیارو سەرنجەكانیان زیاتر بابەتەكانیان دەوڵەمەندتر كرد.