سەرۆكی زانكۆ پیرۆزبایی لەڕاگری نوێ ی كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك دەكات
بەمەبەستی پیرۆزبایی و پشتگیری لە كار‌و ئەركەكانی ڕاگری نوێ ی كۆلیجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك ، سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە بەسەركردنەوەیەكدا پیرۆزبایی خۆی و ئەنجومەنی زانكۆی بە د. روناك محمد عبداللە گەیاند.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رواری 23 ی كانونی دووەمی 2020 پ.ی.د.ئالان فه‌ریدون علی ئەمین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌یاوه‌ری ژماره‌یەك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوون و نۆژەنكردنەوەی ژماره‌یه‌ك له هۆبه و هۆڵەکانی خوێندن، سه‌ردانی كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیكی كرد و له‌لایه‌ن ڕاگر و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێجهكەوه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چەپکە گــــوڵی پیرۆزبایی خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پێشکەش بە ڕاگری نوێی كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك (د.ڕووناك محمد عبدالله) كرد و هیوای كار و خزمه‌تی زیاتری لە كارەكانیدا بۆ خواست، هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ هه‌موو كار و چالاكیه‌كانی كۆلێجهكە كرد كه خزمه‌ت به به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وتی زانست ده‌كات. هەروەها ئاماژەی كرد بە كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك كە یەكێكە لە كۆلیجە باش و پڕ زانستەكان و بەگشتی داواكاری زۆری خوێندكارانیشی لەسەرە هەر بۆیە پێویستە ئەم كۆلیجە گرنگی زیاتری پێبدرێت.
لای خۆیەوەڕاگری كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەكەی سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و زۆر سوپاسی پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆی كرد بۆئەو پاڵپشتیە بهردهوامانەی كە پێشكەشی كردون بەتایبەتی نوێكردنه‌وه و دروستكردنی چه‌ند ژوورێك بۆ هۆبه و به‌شەكانی كۆلێج.
هەر لەسەردانەكەدا سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشە زانستییەكانی كۆلیجەكەو مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی بەسەركردەوەو ڕایگەیاند زانكۆمان بە پشتیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و بە دڵسۆزی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان بەردەوام لە پێشكەوتن و گەورە بوندایەو باشترین نمونەش ئاست بەرزی زانكۆیە لە ڕانكینگی نیشتمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، هیوای خواست بەهەموو لایەك زیاتر هەوڵ بدرێت خزمەتی پرۆسەی خوێندن و خوێندكارانی ئازیز بكرێت و ئاستی زانستی و ئەكادیمیان بەرزبكرێتەوە.