بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولێكی ئەلیكترۆنیدا دابەشكرا
پەیمانگای تەکنیکی کەلار سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەهەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوری نێودەوڵەتی هەستان بە کردنەوەی خوولێکی کۆمپیوتەر لەبواری (نێتوۆرک و هاردوێر و سۆفتوێر) ی کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەسەرپەرشتی م.سۆران عبدالکریم پاشا و رێبین ابراهیم لە ستافی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بۆ (١٥ )گەنجی بێ کاری دانیشتووی کەلار و ناحیەکانی کردەوە.
خولەكە بۆ ماوەی ١٥ رۆژو بەشێوەی پراکتیکی دەوترانەوە بۆ ماوەی( ٨٠ )کاژێر و هەفتەی (٤) رۆژ و رۆژانە (٤) کاژێر.
ئامانجی خوولەکە بریتیبوو لە دۆزینەوەی هەلی کاری تایبەت و شارەزابونیان لە بەشە سەرەكییەكانی كۆمپیوتەر وانەكانی خولەكە خوولەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو: ١-هاردوێر: • ناساندن و کردنەوە و بەستنی پارجەکانی کۆمپیوتەر(Harddisk,RAM,Motherboard.Etc) • دانان و بەستنی کامێرای چاودێری. • دانان و بەکارهێنانی ئامێری پەنجەمۆر. • باشکردنی ئامێرەکانی تری وەکو پرینتەر و داتاشۆ و جیهازی پێوویستی تر. ٢-سۆفتوێر: • فۆرماتکردنی کۆمپیوتەر و دابەزاندنی ویندۆزە جیاوازەکانی کۆمپیوتەر. • بەکارهێنان و ووتنەوەی بەرنامە سۆفتوێریە گرنگەکان کەئێستا لەرێگایەوە خەڵکی دەتوانێت هەلی کار بەدەستبهێنێت. ٣-نێتوۆرک: • ناساندنی هەموو ئەو جیهازانەی کە بەکاردێت بۆ نیتۆرک پێکەوەبەستنی تاقیگەی کۆمپیوتەر بەکێبڵ و بێ کێبڵ.
بەرواری 2020/1/21 لەلایەن کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سووری نێودەوڵەتی بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولەكەدا دا دابەشکرا.