رێكخراوێكی نێودەوڵەتی پێداویستی تاقیگەیەكی مۆدێرن بە پەیمانگای تەكنیكی كەلار دەبەخشێت
كۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سووری نێودەوڵەتی بە سوپاسەوە هەستا بە دابینكردنی پێدویستی تاقیگەیەكی مۆدێرنی كۆمپیوتەر بۆ پەیمانگای تەكنیكی كەلار كە پێكهاتووە لە 30 لاپ تۆپ بە هەموو پێداویستییەكانیەوە لەسەر ئەركی خۆیان كە زیاتر لە 30 هەزار دۆلاری تێچووە.
ئامانج لەو كارەش پێگەیاندنی خوێندكارانە بەشێوازێكی مۆدێرن و فێربوون لە ئامێرە ئەلكترۆنییە پێشكەوتووە سەردەمییەكاندا، تاقیگەی لەو جۆرە دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی خوێندكاران لە بواری تەكنەلۆجیادا و هاوكات سوودێكی زۆری دەبێت بۆ دەزگاكانی گەرمیان.
لای خۆیەوە راگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی كەلار سوپاسی بێ پایانی خاچی سوری نێودەوڵەتی دەكات كە ئەو خزمەتەیان كرد بە خوێندكاران و پەیمانگاكە، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو مامۆستایە دڵسۆزانەش دەكات كە هاوكاربوون بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە ناوازە.