Back

خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

لەبەرامبەر بۆ هەوڵەكانی بۆ ئەنجام گەیاندنی كردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ( ماستەر و دكتۆرا ) لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی. رۆژی سێشەممە 2020\1\21 راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییان كرد و لەلایەن پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ و پ.د.سۆران ئەبوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی پێشوازییان لێكرا، لەپای هەوڵ و ماندوبوونی سەرۆكی زانكۆ لە بەئەنجام گەیاندنی كردنەوەی پرۆسەی خوێندنی (ماستەر و دكتۆرا) لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری، پ.ی.د.عەتا شێخ كەریم راگری كۆلێج و بە نوێنەرایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كۆلێج خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ. هەروەها لەبەرامبەر هاوكاریكردن لە بەڕێوبردنی پرۆسەی خوێندنی (ماستەر و دكتۆرا) راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی پ.د.سۆران ئەبوبكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile