پاراستنی تەندروستی تاكەكان ئامانجی زانكۆمانە
بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەلامەتی و هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی خولێكی فریاگوزاری پزیشكی لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكان ئەنجامدرا.
كە تیایدا ژمارەیەكی بەرچاو لە خوازیاران بەشدارییان كرد و ئاشناكران بەو فریاگوزارییە پزیشكییانەی كە رۆژانە رووبەڕووی تاكەكانی كۆمەڵگا دەبێتەوە، تاوەكو بتوانن رووبەڕووی ئەو رووداوە نەخوازراوانە ببنەوە كە دێتە رێی ژیانی رۆژانەیان، لە بەرامبەریشدا بەشداربووانی خولەكەی كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سەلامەتی زانكۆمان و هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی كۆلێجیان كرد كە ئەو كارە زانستیبەبان ئەنجامداوەو هیوایان خواست لە داهاتوودا بەردەوامبن لە ئەنجامدانی ئەمجۆرە خولانە.