Back

پەیمانگای تەكنیكی دوكان لە پلانیدایە چەند چالاكییەكی زانستی ئەنجام بدات

بەمەبەستی رێكخستنی چەندین چالاكی جۆراوجۆر و رەوشی خوێندنی ئێواران ئەنجومەنی پەیمانگای تەكنیكی دوكان كۆبۆوە. رۆژی یەكشەممە 2020\1\20 ئەنجومەنی پەیمانگای تەكنیكی دوكان بۆ تاوتوێكردنی رەوشی خوێندنی ئێواران و دابینكردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەكان كۆبۆوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجامدانی چەندین چالاكی لە داهاتوویەكی نزیكدا لە بوارەكانی ( وۆڕكشۆپ و سیمینار و سیمپۆزیۆم ) لەسەر ئاستی هەموو بەشە زانستییەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا پەیمانگا لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە بواری گەشتوگوزار و ماركێتیندا ئەنجام بدات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile