زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی PUKMedia دەكات
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKMedia سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردنی سایتەكە كرد كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان / سەرنووسەرو رۆژنامەنوسانی سایتی PUKMedia
بەناوی (پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین) سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆمانەوە، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی یادی ١٧ ساڵەی دامەزراندنی سایتەكەتان لێدەكەین و ئومێد دەكەین هەمیشە سەركەوتن لەدوای سەركەوتن تۆماربكەن، بۆ خزمەتی بواری رۆژنامەوانی ئەلیكترۆنی.
هەمیشە سایتەكەتان سەرچاوەی هەواڵبووە بۆ ئەكادیمیان و رۆژنامەنوسان، ئێمەومانان لەناوەندە ئەكادیمییەكان هەمیشە چاومان لەسەر ئەوەبووە كە لەسایتە پرۆفێشناڵەكەتانەوە هەواڵ و چالاكییەكانمان بەخوێنەرو رای گشتی بگات، ئەمە جگە لەوەی كە هەمیشە لە كۆلێج و پەیمانگاكانمان كە لەبوارەكانی میدیادا خوێندكار پێدەگەیەنن، لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی و كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی (بەشی تەكنیكی میدیا) بەشێك لە وانەكان تایبەتن بەمیدیای ئەلیكترۆنی و سۆشیال میدیا، كە لەوێشەوە سایتەكەتان خزمەت دەكات لەناوەندە ئەكادیمییەكان و سەرچاوەیە بۆ خوێندكارانمان.
ئومێد دەكەین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێك بۆ ئەوەی زیاتر هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی ئەنجام بدەین و ئێمە وەكو ناوەندێكی ئەكادیمی و ئێوەش وەكو سایتێكی پرۆفێشناڵ كاربكەین بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو بوارە لە هەرێمی كوردستان بەگشتی و لە ناوەندەكانی خوێندن بەتایبەتی.
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكان
2020/1/19