خولی ڕاهێنانی بەرگری شارستانی بۆ خوێندكاران بەڕێوەچوو
بەئامانجی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو كارەساتانەی كە بەهۆكاری كارەباو ئاگرو ئاوەوە توشی خوێندكاران دەبێتەوەوبەتایبەت بەكارهێنانی ئەو ئامێرو كەرەستانەی بۆ سەلامەتی بەكاردەهێنرێن ، بە چاودێری پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د.ٲیوب خسرو نارد) ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ ، بەردەوامی خولەکانی هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی بە هاوکاری فەرمانگەی بەرگری شارستانی چەمچەماڵ هەستان بە سازدانی خول و چالاکی ئاگرکوژێنەوە و بەرگری شارستانی بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆیی و نوێنەری تەندروستی و سەلامەتی و هۆبەکانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ کە تێیدا چەندین ڕێنمایی و فێرکاری ئاگرکوژێنەوە بە شێوەی تیۆری و کرداری ئەنجام درا.
لای خۆیەوە ڕاگری پەیمانگاو سەرجەم خوێندكاران سوپاس و پێزانینیان ئاراستەی نوێنەرانی فەرمانگەی بەرگری شارستانی چەمچەماڵ كرد بۆ پێشكەشكردنی ئەو خولە.