زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ساڵیادی رۆژنامەی كوردستانی نوێ پیرۆز دەكات
بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ و بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە سەرنووسەر و ستاف و كارمەندانی رۆژنامەكە، وەفدێكی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی بارەگای رۆژنامەی كوردستانی نوێ-یان كرد و لەلایەن ستران عەبدوڵا سەرنووسەری رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)وەپێشوازییان لێكرا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 2020/1/12 وەفدێكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ و پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ سەردانی سەردانی بارەگای رۆژنامەی كوردستانی نوێ-یان كرد و بەئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن سەرنووسەری رۆژنامەی كوردستانی نوێ و ستاف و نووسەران و كارمەندانی رۆژنامەكەوە پێشوازییان لێكرا. بەو بۆنەیەوە پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین بەناوی زانكۆی پۆلیتەكینكی سلێمانییەوە پیرۆزبایی ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەكەی لە سەرنووسەری رۆژنامەكە و تەواوی كارمەندانی رۆژنامە كرد و رایگەیاند: كوردستانی نوێ لەتەمەنی خۆیدا هەمیشە جێی شانازی بووە بۆ رۆژنامەنووسان و سەرپەرشتیاران و ئەو كەسانەی كە كاریان تێداكردووە، وە ناوەندێكی ئەكادیمیش بووە بۆ پێگەیاندنی زۆر رۆژنامەنووسی ئێستا و رابردوو، هەروەها بووە بە دەستپێك و هەوێنیش بۆ دەرچوواندنی ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەی حزبی و ئەهلی دیكە لە كوردستان، هەربۆیە ئێمەش وەكو ناوەندێكی ئەكادیمی لێی دەڕوانین و هەماهەنگی و كاری هاوبەشمان لەگەڵ رۆژنامەكەتاندا بە پێویست زانیوەو دەزانین.