بەرێوەچوونی دوو سیمیناری زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ
لە درێژەی بەرێوەچوونی سیمیناراتی زانستی مامۆستایان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە شێوەی هەفتانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکەوتی ۲۰٢٠/١/٩، سیمیناری زانستی دوو مامۆستا بەشێوەی خوارەوە بەرێوەچوو:
مامۆستا، “عەبدول مستەفا حەمەرەش”، مامۆستای بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، بابەتێکی لەسەر “منظمات النمو الحشریه IGR” پێشکەش کرد. هەروەها مامۆستا “ابراهیم مجید فرج”، مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو لەبارەی “حبوب اللقاح و اهمیتها و کیفیه انتاجها ” باسێکی بەرێوە برد.
ئەم سیمینارە لە هۆڵی “مامۆستا عوسمان” لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو و بە بەشداری ئامادەبووان سیمینارەکە دەوڵەمەند کرا.