هەواڵ و چالاکی

چەند پێداویستییەك بۆ ناوخۆیی كچانی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ دابینكرا

لە درێژەی خزمەتەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ بۆ خوێندكارانی بەشی ناوخۆیی و بەئامانجی رەخساندنی هەلومەرجێكی گونجاو و تەندروست بۆ خوێندكاران لەگەڵ دابینكردنی دوو ژووری نوێ بۆ بەشەناوخۆیی كچانی پەیمانگاكە كۆمەڵێك پێداویستیش وەك كەنتۆر و لۆكەر بۆ بەشەناوخۆییەكە دابینكرا تا خوێندكاران كەلوپەلەكانیانی تێدا هەڵگرن و لێی سوودمەند بن. لای خۆشیانەوە راگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆ دەكەن كە بە خۆشحاڵییەوە هەمیشە لە هەوڵی دابینكردنی پێداویستییەكاندان بۆ خوێندكاران.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button