بەگەشتێكی زانستی خوێندكارانی زانكۆ سەردانی بانكی دوكان دەكەن
بەمەبەستی زیاتر تێگەشتنی خوێندكار بەشێوەی پراكتیكی لە وانەكاندا، خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی كارگێڕی بانكەكانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان سەردانی بانكی دوكان-یان كرد.
سەردانەكەی خوێندكاران بەسەرپەرشی سەرۆكی بەشی زانستی م.پشتیتوان تاهیر و بەیاوەری مامۆستای بەش م.عەباس بوو وەكو سەردانێكی زانستی بۆ زیاتر تێگەشتنی خوێندكار لە بەشە زانستییەكەی خۆی بەشێوەی پڕاكتیكی، كە لەلایەن مامۆستایانی بەش روونكردنەوە و زانیاری پێویست بە خوێندكاران درا و بە سوپاسەوە كارمەندانی بانكی دوكان هاوكاربوون لە بەخشینی زانیاری تەواو لەسەر چۆنیەتی كاركردن لە بانكەكاندا.