Back

توێژینەوەی مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتیدا بڵاودەبێتەوە

گۆڤاری ئیلیكترۆ ئەنەلایسسی زانستی نێودەوڵەتی ، توێژینەوەی م. فەیسەڵ عەبدوڵا ساڵح مامۆستای كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڵاودەكاتەوە كە وەك بەشێك لە ئەنجامی خوێندنی دكتۆراكەی بەناونیشانی (Description of the Effects of non Ion‐Exchange Extraction and Intra‐Membrane Interactions on the Ion‐Selective Electrodes Response within the Interface Equilibria‐Triggered Model ) ئامادەیكردووە. بڵاوبوونەوەی ئەم توێژینەوەش بەئاستی (ئیمپاكت فاكتەرەكەی) (2.691)ە گرنگی و بایەخی توێژینەوەی مامۆستاكەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەردەخات لەلایەن گۆڤاری (ئیلیكترۆ ئەنەلایسس)ی بەناوبانگەوە، لەو چوارچێوەیەشدا راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی دەستخۆشی و پیرۆزبایی ئاڕاستەی م. فەیسەڵ عەبدوڵا ساڵح دەكات و پشتیوانی خۆشی بۆ ناوبراو و سەرجەم ئەكادیمیست و توێژەرانی كۆلێج دووپات دەكاتەوە. بۆ بینینی توێژینەوەكەی مامۆستای ناوبراو دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile