سەرۆكی زانكۆ پاڵەوانێكی لەشجوانی خەڵات دەكات
لە چوارچێوەی پاڵپشتی و پشتیوانییە بەردەوامەكانی بۆ خوێندكاران و بەهرەمەندان، ئەمڕۆ سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە پاڵەوانێكی لەشجوانی كە لە رابردوودا خوێندكاری زانكۆ بووە لەئێستاشدا فەرمانبەرە لە پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەری سەر بە زانكۆ.
ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی 2019/8/19 پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە سەرۆكایەتی زانكۆ بەئامادەبوونی پرۆفیسۆر د.سۆران ئەبوبەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاردەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە فەرمانبەر ( هاوڕێ سەعید عەبدولقادر ) كە یاریزانێكی لەشجوانییە و بەشداری ژمارەیەك پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی كردووە و پلەی زۆرباشی بەدەستهێناوە.
پاڵەوان ( هاوڕێ سەعید عەبدولقادر ) سەرەڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە سایتی زانكۆی راگەیاند: زۆر سوپاسی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكەم كە هەمیشە پشتیوان و خەمخۆری خوێندكاران و بەهرەمەندا بووە و هاوكاری كردوون، ناوبراو وتیشی: سەرەڕای خوێندن و كاری فەرمانبەریم یارزانی لەشجوانیش بووم وە ئامانجمە لە داهاتوو هۆڵێكی لەشجوانی تایبەت بە خۆم هەبێت تا بتوانم خزمەت بە وەرزش و یارزانان بكەم.
هاوڕێ سەعید عەبدولقادر لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە دەستی بە یاری لەشجوانی كردووە و بەشداری چەندین پاڵەوانێتی لەشجوانی كردووە لەوانە ساڵی ٢٠١٧ بەشداری پاڵەوانێتی سلێمانی كردووە و لە بۆدی بیڵدن پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، وە لە ساڵی ٢٠١٩ بەشداری پاڵەوانێتی عێراقی كردووە و لە ڕشتەی فیزیك-دا توانیویەتی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت، هەروەها لە 4/18ی ئەمساڵدا بەشداری پاڵەوانێتی سلێمانی كردووە و پلەی یەكەم بەدەستهێناوە، هەر لە 4/28ی ئەمساڵیشدا بەشداری پاڵەوانێتی جیهانی كردووە و لە رشتەی فیزیك-دا پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە.
هاوڕێ سەعید عەبدولقادر لەدایكبووی ساڵی ١٩٩١ بە پلەی سێیەم بەشی كارگێڕی كاری لە پەیمانگای تەكنیكی دوكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣- ٢٠١٤ تەواوكردووە و لەئێستادا فەرمانبەرە لە پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەری سەر بە زانكۆ.