Back

شوێن و كاتی ئاهەنگی دەرچووانی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی راگەیەندرا

بەچاودێری بەڕێز د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ئاهەنگی دەرچوونی خولی 30هەمین بەناوی ” نوێ بوونەوە ” بۆ خوێندكارە دەرچووەكانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩بە ئەنجام دەگەیەنرێت. كۆلێج و پەیمانگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كە پێكهاتوون لە (پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی«دایك»، كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی، كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری، كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی، كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆڕماتیك، پەیمانگای تەكنیكی بەكرەجۆ، پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ، پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان، پەیمانگای تەكنیكی دوكان، پەیمانگای تەكنیكی و زانستی كۆمپیوتەر) لە رێكەوتی 2019/9/1 لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی كاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. لە سنووری ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، ئاهەنگی دەرچوونی خولی 30هەمینی خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی زانستەپراكتیكییەكان و پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە لە رێكەوتی 2019/9/5 لە پارێزگای هەڵەبجە كاتژمێر 4:00 ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی 30هەمینی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار لە رێكەوتی 2019/9/12 لە گەرمیان كاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. تێبینی/ هەر ئەمڕۆ 2019/8/19 سەرجەم دەرچووانی خوێندنی ( بەیانیان و ئێواران ) دەتوانن سەردانی بەشەكانیان بكەن لە كۆلێج و پەیمانگاكانیان بەمەبەستی وەرگرتنی ( رۆب و كڵاوی ) دەرچوون.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile