سیمینارێک لەسەر گرنگی گرانت و فەندی نێودەوڵەتی ڕێک دەخرێت
پڕۆژه‌ی تۆڕی كه‌له‌پووری كولتووری ( سی ئێچ ئێن ) له گرووپی كه‌له‌پووری كولتووری دیجیتاڵی سه‌ر به سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سیمینارێكی کراوە به ناونیشانی ” گرانت چیه و بۆچی بۆ تۆ گرنگه ؟ ” ڕێكده‌خات.
ئامانجی سیمینارەکە ئاشناكردنی ستافی ئه‌كادیمی و كارگێڕی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆكانی تر و خوێندكارانی خوێندنی باڵا و كارمه‌ندانی كه‌رتی حوكمی و تایبه‌تی و ڕێكخراوه ناحوكمیهكانە به گرانت و فه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی یە بۆ تمویل كردنی پڕۆژه ئه‌كادیمی و نائهكادیمیهكانیان و تيشك خستنه‌سه‌ر كاریگه‌ریی و گرنگی گرانت بۆ زانكۆكان و مامۆستا و توێژه‌ره‌كانیان.
سیمیناره‌كه له لایه‌ن د.ڕۆژین كمال محمدامین ( سه‌رۆكی گرووپی توێژینه‌وه‌ی كه‌له‌پووری كولتووری دیجیتاڵی) یەوە پێشکەش دەکرێت.
شایەنی باسە د. ڕۆژین یه‌كه‌م و تاكه هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی گرانتی پڕۆژە فرەملیۆن پاوەندەکانی پرۆگرامێکی ده‌زگای گەورەی توێژینه‌وه و داهێنانی به‌ڕیتانی یە له‌سه‌ر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێڕاق. لەماوەی سێ ساڵی پێشوودا زۆرترین فەندی بۆ پڕۆژە هاوبەشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ بە بڕی نزیکەی ٣٠٠ هەزار دۆلار بەدەستهێناوە. .
ڕۆژ و بەروار: سێ شه‌ممه 2019/8/20
کات : ۱۰:۳۰ بۆ ۱۱:۳۰ ی سەر لەبەیانی
شوێن: هۆڵی پیره‌مێرد/سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی/قڕگه
بۆ ئامادەبوون، تکایە لەم لینکەدا ناوی خۆت تۆمار بکە:
https://www.surveymonkey.com/r/2X73ZTP
هاتن بۆ هەمووانە