زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی زانكۆی سلێمانی دەكات
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەبۆنەی كۆچی دوایی (د. ئەیاد نورالدین)ەوە پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی زانكۆی سلێمانی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:بەڕێزان سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆر (ئەیاد نورالدین) مان پێگەیشت كە مامۆستای كۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆتان بووە ، بەناوی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان بە بەڕێزتان و لەڕێگەی ئێوەشەوە بە بنەماڵەی كۆچكردو ڕادەگەیەنین.
لەدەستدانی دكتۆر( ئەیاد )و خاوەن پسپۆرییە زانستییەكان زەرەرێكی گەورەیە لە ڕەوتی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە هەرێمی كوردستان و بە ئاسانی جێگایان پڕ نابێتەوە.
لە خوای گەورە داواكارین كۆچكردو جێگای بەهەشت بێت و سەبوریش بۆ ئێوەو خانەوادەی بەڕێزیان داوا دەكەین.
انا للە وانا الیە راجعون
پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین
سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
2019/8/17