Back

پشووی هاوین وەك دەرفەتێك بۆ نوێكردنەوەی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

لەپێناوی ڕەخساندن و فەراھەمکردنی كەشێكی ئارام و گونجاو وە باشترین و شیاوترین جێگاو ڕێگا بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩— ٢٠٢٠ و لەسەر ڕاسپاردەی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، ستافی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانكۆ ھەستان بە ئەنجامدانی كاری نۆژەنكردنەوەو نوێكردنەوی ئەو شوێنانەی كە پێویستیان بۆ گۆڕانكاری هەبوو لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری وەك: ١- چاککردنەوەو نۆژەن کردنەوەی سەرجەم چێشتخانەکان کە ژمارەیان زیاتر لە ٣٥ چێشتخانەیە ٢- چاککردنەوەو پاککردنەوەی سەرجەم ئاوەڕۆکانی بەشەناوخۆییەکانمان ٣- چاککردنەوەو تغلیف کردنی سەرجەم دەرگای ژوورەکان و پاککردنەوەیان و گۆڕین و نۆژەن کردنەوەی کارەبایاتی سەرجەم ژوورەکان ٤- دروستکردنی ھۆڵێکی خوێندنەوە و دابینكردنی ٨٠ کورسی و مێزی خوێندنەوە، بۆ بەشی ناوخۆیی کوڕان ٥- نۆژەنکردنەوەی چیللەرەکان و بۆیلەرەکان بەمەبەستی فەراھەمکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکانی ئاوی گەرم و ھەوای ساردووگەرم ٦- دانانی سیستمی کامێرای چاودێری لە بەشەناوخۆیی کوڕان و دەوروبەری سەرجەم بەشەناوخۆییەکان ٧- ڕێکخستەوەی سەرجەم ژوورەکان بە دانانی بێدی نوستن ، دۆشەک، بەتانی ، بەفرگر، کانتۆر، جێگە پێڵاو، چەکمەجەی تایبەت ، کورسی، مێزی خوێندنەوە ، کومبار، فەرش، گسکی کارەبا، ئوتوی جل ٨- دانانی قاتعی ژوور بۆ ھەر نھۆمێک بۆ چاودێری تایبەت بەو نھۆمە ٩- چاککردن و دروستکردنی چەند باخچەیەکی تایبەت و شایستە بۆ خوێندکاران ١٠- بۆیاخ کردنەوەو نۆژەنكردنەوەی چەند نھۆمێکی بەشەناوخۆییەکان 11-دابینکردن و دروستکردنی ھۆڵێک بۆ سەنتەریCDC زانكۆ 12- نۆژەنکردنەوەی یاریگای فوتسال و خستنە ئەستۆی بۆ بەشەناوخۆییەکان ، لەبەر ئەوەی خوێندکارانمان بتوانن شەوانیش بەکاری بێنن. ئەم خزمەتانە لەسەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە ژمارەیان 13 كۆلیج و پەیمانگایە لەماوەی پشووی هاویندا و تا كاتی دەستپێكی خوێندن بەردەوامیان دەبێت و بڕیارە هەموو ساڵێك بەشیوازێكی زۆر باش پێشوازی لەخوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بكرێت.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile