پەیامی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەناوی سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکەین، هەروەک پیرۆزباییەکی گەرمیش ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیھان بەگشتی وبرا پێشمەرگەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەین.
دەخوازین هاتنی جەژنی قوربان وێستگەیەكی نوێ بێت بەئاراستەی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ، وە ئێمەش لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوپاتی دەكەینەوە كە ئامانجمان خزمەتكردنی زانست و خوێندنە و بەهەموو توانایەكمان هەوڵ دەدەین ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندكارانمان تا دێ بەرەو پێش بەرین و بازاڕی كار بۆ دەرچوانمان فەراهەم بكەین، وە دەمانەوێت لە زانكۆدا تواناو شارەزایی و هێزی كاری پێویست دروست بكەین و ناوەڕۆکى پرۆگرامەکانى خوێندن بەشێوەیەک بێت هاوتەریب و هەماهەنگ بێت لەگەڵ بازاڕى کارى کوردستان.
دوبارە جەژنی قوربان لە سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان پیرۆزدەكەین و هیوادارین ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گشت لایەك.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
2019/8/10