Back

پرۆسەی بۆڵۆنیا لە وۆرکشۆپێكدا خرایە ڕوو

ڕۆژی دوشەممە (2019/8/5)  لە هۆڵی CDC سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرکشۆپێک لەبارەی پرۆسەی بۆڵۆنیا بۆ  سەرۆک بەشەکانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و كۆلێج و پەیمانگاكان سازکرا. سەرەتای وۆرکشۆپەکە پرۆفیسۆر د.سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەکورتی باسێکی مێژوویی پرۆسەكەی کرد.
پاشان بەتێروتەسەلی باسی ناوەرۆکی سیستەمەكەی كرد كەوەك ئامادەکاریەک بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی بۆڵۆنیا لە م ساڵی خوێندندا سەرۆک بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگاكانە سەر بەزانكۆ بەشداریان لەم وۆرشۆپە کرد. بابەتەکانی وۆرکشۆپ پێک هاتبوون لە: 1-History Of Bologna Process. 2-Generic and Specific Competences. 3-Degree Proyram. 4-National Qulification Framework. 5- Tuning Methodology. 6-Course Catalogue . 7-European Credit Transfer System ( ECTS) . 8- Implementing (ECTS) In College and Institues. وۆركشۆپەكە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile