هەڵەبجە: وۆرکشۆپی تەندروستی و سەلامەتی خۆراکی بەڕێوەچوو
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٤ ی ئابی 2019 لە کۆلیجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکان بە بەچاودێری پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەسەرپەرشتی د.کارزان عبدالله محمد راگری کۆلیجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە بەئامادەبونی سەرۆک و لیژنەی ئابوری قائیمقامیەتی ناوەندی قەزای هەڵەبجە بەشی پیشەسازی خۆراک و کۆنترۆلی جۆری هەستا بەسازدانی ۆرک شۆپیک بەدروشمی{تەندروستی و سەلامەتی خۆراکی } بە هاوکاری اکرم محمد ئاغا بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی وخۆپاراستن بۆ سەرجەم ریسۆرانت و سۆپەرمارکیت و مینی مارکێت و چیشتخانەکانی سنوری پاریزگای هەڵەبجە .
سەرەتای وۆرکشۆپەکە لەلایەن د.کارزان عبدالله محمد راگری کۆلیجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە بەخیرهاتنی گەرمی میوانانی بەڕیزی کردو جەختی کردەوە لەسەر بەردەوام بونی ئەم جۆرە كارانە و بەپیویستیەکی گرنگی دانا دەزگا زانستییەكان بەتویژینەوە زانستیەکانیان ئاستی رۆشینبیری و زانستی خاوەن پیشەکان بەرەو پێش بەرن.
هەروەها پێزانینی تەواوی بۆ سەرجەم مامۆستایان و توێژەران و فەرمانبەرانی دەربڕی و ڕایگەیاند بەهەوڵ و ماندوبوون و شەونخونی هەموو لایەك کۆلێج لەئەمڕۆدا ئاستێكی زۆر باش پێشكەشدەكات و ساڵ بەساڵ قۆناغی باشتر دەبرێت بەئاراستەی زیاتر خزمەتكردن و بەرەو پێشبردنی ڕەوتی زانستی و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان .
وۆرکشۆپەکە پێكهات لە چوار توێژینەوەی زانستی لەلایەن ٤مامۆستای کۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەلەبجەوە بەشیوازی زانستی باسی تەندروستی و سەلامەتی خۆراکیان کرد بۆ ئامادەبوانی .
لەکۆتایدا گفتوگۆیەکی زانستی ئەنجامدرا لەنیوان ئامادەبوان و توێژەراندا .