سەنتەری هەلی کار
ئەركەكان ئەركەكانی سەنتەری هەلی كار بریتیە لە پشتگیریكردنی خویێدكارو دەرچوانی زانكۆ لەڕێی دۆزینەوەی ئەو كارانەی كە دەگونجێت لەگەڵ تونایان و پسپۆریان جگە لە وەش ناساندنی خوێندكاران بە ستراتیژیەتی پێشخستن و پەریپێدان بە كارەكانیان و دروستكردنی پەیوەندی لە نێوان خوێندكاران و فەرمانبەران و مامۆستایان. پابەندە بە یارمەتیدانی خوێندكاران لە دروستكردنی پەیوەندی لەنێوان پسپۆروئەزمونی ئەكادیمی و كارەكانیان دابینكردنی ڕاوێژكاری پیشەیی ،سەرچاوەو وپرۆگرامەكان بۆ دەرچوانی زانكۆ بۆ ئەوەی ئاشنا بن بە ئامانجەكانیان لە كارو پسپۆرێكانیان ،چۆنیەتی دانانی پلانی كار و كارامەیی لە دۆزینەوەی كار ، چۆن سەركەوتو بیت لە گۆرینی پیشەكەت و …هتد، دیسانەوە ئەم سەنتەرە هەوڵ دەدات كە پەیوەندێكانی لەگەڵ خوێندكارو دەرچوانی زانكۆ و فەرمانبەران پتەو بكات ،جگەش بەهێز كردنی پەیوەندێكانی لەگەڵ بەشەكانی ناو زانكۆ بۆ پێشخستنی ئاستی خوێندكاران . بە ڕۆشنبیركردنی خوێندكاران و فەرمانبەران و كۆمەڵگای زانكۆ دۆزینەوەی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ دۆزینەوەو هەماهەنگی لەگەڵ ئەو شوێنانەی كە ڕاهێنان بە خوێندكاران دەكەن
بەهاكان: پابەندین بە ڕۆشنبیركردنی خوێندكاران و دەرچونی زانكۆ بە دابینكردنی خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیو ،سەرچاوەو پرۆگرامەكان كە ببێتە هۆی دروستكردنی كارمەندێكی كارامەو لێهاتو و رۆڵی ئەرێنیان هەبێت لە كۆمەڵگا و پێشخستنی. دەمانەوێت پردێك بێن لە نێوان دەرچوانی زانكۆ و كۆمپانیاكان و ڕاهێنانەرانی خوێندكاران پابەندین بە پاراستن و بەهێزكردنی پەیوەندێكانمان لەگەڵە فەرمانبەران و ،كۆمەڵگای ئەكاد یمی و بەشەكانی زانكۆ بە ریِنمایی و دابینكردنی زانیاری و پرۆگرامی جۆراوجۆر. ئێمە هەموو ئەو زانیاری و ئەزمونانە بەرز دەنرخێین كە پیویستن بۆدابینكردنی هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ بەباشی دەزانین كە خەمڵاندنێكی ڕێكخراومان هەبێت كە ڕێنیشاندەرێك بێت بۆ هەوڵەكانمان لە بەردامبونی پەرەپێدانمان و بڕیارەكانمان هەوڵئەدەین كەژینگەیەكی تەندروست و بەرهەمهێنەر لەكاركردندا فەراهەم بكەین لەڕێی بەردەوام بون لە پەیوەندێكانمان وڕێزگرتن لەهاوڕێی كارمان و كار كردن بەشێوەی تیم یان گروپ. جەخت دەكەین لەسەر ئەوەی كاركردنمان لە هەموو بوارەكان یەكسان دەبێت لەگەڵ هەموو خوێندكاران و دەرچوانی زانكۆ بێ جیاوازی لە ڕەنگ، ڕەگەز، باری كەسێتی،ئایین،ڕەگەز پەرستی، ڕنگ،تەمەن ،تواناكان.
تێڕوانین دۆزینەوەی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ ئامادەین بۆ یارمەتی و پشتگیریی هاوڕێكانمان بۆ هەر بابەتێك كە پەیوەندی بە كارەوە هەبێت دەستكەوتنی زانیاری و بژاردەی پیشەیی ببیتە خاوەن ئەزمون و تۆڕی پیشەگەری دامەزرێنی پابەندبون بە پێشخستنی پیشە بەشێوەیەكی بەردەوام و كارامە یەكخستنی ئەكادیمێكان لەگەڵ هاوبەرژەوەندەكانو وپێشەنگەكان لە بواری پیشەسازی بۆ ئەوەی توانای پیشەیی و كەسێتی خوێندكار بەهێزتر بێت بەم شێوەیە دەرچوانی زانكۆ بەرەو كارەكانیان هەنگاو دەنێن و زانكۆ بەجێدەهێڵن بەشێوەیەك چوست و چالاك دەبن لە بوارەكەیان و ئامادە دەبن بۆ هەر گۆڕانكاریەك لەبواری كاركدندا لە جیهانێك هەمیشە لەگۆڕانكاریو پێشكەوتندایە.
خزمەتگوزاریە سەرەكێكان و چالاكێكان دابینكردنی شوێنی ڕاهێنان بۆ خوێندكاران ئامادەكردنی ڕۆژنامەو ناردنی بۆئیمەیلی پەیجەكەو فەیسبوكی ماڵپەڕەكە بۆ ئەوەی بگات بە ئەلۆمنای كردنەوەی ۆركشۆپ بۆ چۆنیەتی نوسینەوەی (سی ڤی) ، وتەكنیكی چاوپێكەوتن بۆ دەستكەوتنی كار و چۆنیەتی گەڕان بەدوای كار بانگهێشتكردنی كەسانی پسپۆر و پرۆفیشناڵ بۆ كردنەوەی كۆرس ڕاهێنان بۆ دەرچوانی زانكۆ
ناونیشانی سەنتەری هەلی كار سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پارێزگای سلێمانی -قڕگە – شەقامی ی ورمێ- ماردین 327 –كۆڵانی 76 CDC زانیاری زیاتر لەسەر سەنتەری دۆزینەوەی كا ر لە ماڵپەڕی Facebook (CDC – SPU) ماڵپەڕی ئەلۆمنای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
بۆ بینینی پەڕەی تایبەتی سەنتەری هەلی کار کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
cdc.spu.edu.iq