مەشقی هاوینەی خوێندكارانی زانكۆ لە هەردوو ووڵاتی میسرو ئوردن بەرێوەچوو
بەئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و بینینی دونیای دەرەوە ، لەدوای بینینی مەشقێكی یەك مانگە لەووڵاتی میسرو ئوردن، خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی/ كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی بەسەركەوتویی گەڕانەوە كوردستان و دوای بینینی مەشقی هاوینە لەزانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیاو لەزانكۆی زەیتونە لە ئوردون و تەواوکردنی سەرکەوتووانەی مەشقەکەیان، لەڕێوڕەسمێکدا خوێندکارە بەشداربوەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەو گەشتە زانستییەدا بڕوانامەیان پێبەخشراو وەک هەمیشە جوانترین نموونەیان پێشکەشکرد.
خوێندکارانی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەریی سەر بەکولێجی تەکنیکی کارگێڕی، لەچوارچێوەی پرۆگرامێکی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و لەپاش بەستنی 38 هەمین كۆنفرانسی ئەنجومەنی عەرەبی زانكۆكان لە شاری سلێمانی و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕیار لەسەر بەشداری 12 خوێندكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی درا لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ مەشقی هاوینەیان بۆ ماوەی مانگێک لە زانکۆی میسر بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و زانكۆی زەیتونە لە ئوردون مانەوەو چەندین چالاکیی ئەکادیمی و کەلتورییان ئەنجامدا وێرای سەردان و بەسەرکردنەوەی بەشێک لەناوەندو دامەزراوە زانستی و ئەکادیمیەکانی ئەو وڵاتە.
مامۆستا بەختیار عبید شریف وەك نوێنەری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ئەنجومەنی عەرەبی زانكۆكان بەم شێوەیە بۆمان دوا:
هەر لەسەر چۆنێتی بەشداریكردنیان و ئەو مەشقانەی بینیویانە ، خوێندكار میركۆ عوسمان بەم جۆرە باسی لەگەشتەكەیان كرد بۆ ووڵاتی میسر:
هەروەها خوێندكاری گەشت كردوو كێژێ عبدالكریم لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسەر چۆنێتی گەشتە زانستییەكەیان و ووردەكاری ئەو مەشقەی بینیویانە لە ووڵاتی ئوردون بۆمان دوا:
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە دەستخۆشی لەو گرووپەی خوێندکاران دەکەین كە سەركەوتوانە سەری خۆیان و زانكۆكەیان بۆ چەندهەمین جار بەرزكردەوەو هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەكەین.