Back

خزمەتگوزارییەكان

حەوانەوە: زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی چەند كامپێك لە خۆ دەگرێ كە دەكەونە ناوچەكانی دەوروبەری سلێمانی، هەندێك لەو كامپانە موڵكی حكومەتن و هەندێكیان بەكرێ گیراون لە كەرتە تایبەتەكان، هەر یەكێك لەزانكۆ و پەیمانگاكان بینای حەوانەی خۆیان هەیە كە بینای حكومین، سەبارەت بەجێی حەوانەوەی خوێندكارانی دەرەوەی سلێمانی، حكومەت شوێنی حەوانەوەی بۆ دابینكردون بێ‌ بەرامبەر جگە لەوەش هەر خوێندكارێك مانگانە بڕەپارەیەكی دەدرێتێ‌.

وەرزش پرۆسەی فێركردن لەبەر ئەوەی ئێمە بڕوامان وایە كە گرنگی وەرزش وەكو گرنگی خوێندنە ، بۆیە لەهەر بینایەك سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی شوێنی یاری تۆپی پێ یان تێنسی مێز یان باسكە دابین كراوە ، جگە لەوەش پێشبڕكێی ساڵانە لە بواری شەترەنج،تەنسی سەر مێز یان تۆپی پێ،ئەم پێشبڕكێیانە لە نێوان بەشەكانی كۆلێژەكە ڕێكدەخرێت.

ئینەرنێت و كۆمپیوتەر خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت و كۆمپیوتەر بە سەرەكیترین خزمەتگوزاری دادەنرێت ،هەر كۆلێژێك و پەیمانگایەك سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیك دابینكراوە بە تاقیگەیەك هەموو خزمەتگوزاریەكی تێدایە ، بۆ ئەوەی خوێندكار بتوانێت ئەم خزمەتگەوازیە بەكاربهێنێت بۆ دەستكەوتنی زانیاری و نوسینەوەی ڕاپۆرت و توێژینەوە جگە لە پێویستێكانی تایبەتی خۆی.

پرۆگرامی فێربون بە ڕێگەی ئەلكترۆنی (ئی لێرنینگ) لەبەر باوەڕبونمان بە پرنسیپی كرداری سەوز (پاراستنی ژینگە)(باشترە لەبیركردنەوەی سەوز ،بەمانایایەكی تر كەمكردنەوەی بەكارهێننانی كاغەز و هەوڵدان بۆ وەرگرتنی زانیاری و فێربون بەڕێگەی ئەلكترۆنی، وهەوڵدان بۆ بەهێز كردنی پەیوەندێكان لە نێو خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ لە ڕێی بەكارهێنانی ئیمەیلی ئەلكترۆنی كە یەكێكە لە ئامرازە مۆدێرنەكانی ئەم سەردەمە، جگە لەوەش ئێمە وەك زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆمەڵێك كۆلێژو پەیمانگای تەكنیكیمان هەیە وەكو زانكۆی ئینفۆرماتیك،پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر كەدەكرێت بە ئی لێرنینگ دابنرێت چونكە هەموو ئامرازەكانی فێركردنی ئەلكترۆنی لەخۆ گرتوە.

كتێبخانە: كتێبخانەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ژینگەیەكی فراوان و جۆراوجۆر لەزانیاری بۆ خوێندكارەكانی و مامۆستایانی فەراهەم كردوە جگە لە دابینكردنی شێوازی ئەلكترۆنی لە كتێب و گۆڤارو …..هتد، بۆ دابینكردنی هەموو ئاسانكاریەك بۆ دەستكەوتنی زانیاری و نوسینەوەی ڕاپۆرت و تۆێژینەوە.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile