خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ماندونەناسانی زانكۆ
بەمەبەستی پێزانین و هاندانی زیاتری مامۆستایانی زانكۆ لە پرۆفیسۆرو پرۆفیسۆری یاریدەدەرو توێژەرە سەركەوتوەكان، لە مەراسیمێكی شایستەدا خەڵاتی ڕێزلێنانیان لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆوە پێبەخشرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 1 ی ئابی 2019 لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەچاودێری بەڕێز د.ئارام محمد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی مەراسیمێكی شایستە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانكۆوە ڕێكخرا و تیایدا 50 لەخاوەن بڕوانامە باڵاكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و 10 لە توێژە سەركەوتوەكان ڕێزیان لێنرا.
سەرەتای مەراسیمەكە لەلایەن پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی توێژینەوەیەك پێشكەشكرا لە سەر كارو چالاكی و ئاستی زانستی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا.
لە توێژینەوەكەی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕوونی ئاماژەی بەو پێشكەوتنە گەورانە كرد كەلەماوەی ساڵی 2010 تا 2019 زانكۆ هەلیگرتوە وەك: ( زیادبوونی بەشە زانستییەكان،زیادبوونی ژمارەی مامۆستایان لە بڕوانامە باڵا جۆراوجۆرەكان، زیاد بوونی ژمارەی خوێندكاران، زیادبوونی توێژینەوەكان، زیادبوونی بیناو باڵەخانەكانی زانكۆو بەشە ناوخۆییەكان ، زیادبوونی ژمارەی چالاكییەزانستییەكان بە ڕێژەیەكی بەرچاو ، ڕێككەوتن و لێكگەیشتنە زانستییەكان و وەرگرتنی گرانتی نێودەوڵەتی كە بەڕوونی ژمارەی پێویستی تێپەڕاندووە).
سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەكۆتایی پێشكەشكردنی توێژینەوەكەیدا زۆر سوپاسی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ (پ. د. سۆران سعید و پ.ی.د. دانا احمد)ی كرد و هەروەها پێزانینی تەواوی بۆ ئەنجومەنی زانكۆو سەرجەم مامۆستایان و توێژەران و فەرمانبەرانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەربڕی و ڕایگەیاند بەهەوڵ و ماندوبوون و شەونخونی هەموو لایەك زانكۆ لەئەمڕۆدا ئاستێكی زۆر باش پێشكەشدەكات و ساڵ بەساڵ قۆناغی باشتر دەبرێت بەئاراستەی زیاتر خزمەتكردن و بەرەو پێشبردنی ڕەوتی زانستی و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان .
لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، (م.شێركۆ كریم قادر) بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ ووتی: