Back

رێوڕەسمێكی رێزلێنان لە سەرۆكایەتی زانكۆ رێكدەخرێت

سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە رێكەوتی 2019/8/1 رێوڕەسمێكی تایبەت بۆ رێزلێنان لە هەڵگرانی نازناوی پرۆفیسۆر و یاریدەدەرانی پرۆفیسۆری زانكۆ رێكدەخات بەبۆنەی هەوڵی بەردەوامیان لە بوارەكانی توێژینەوە و خوێندن و پەروەردەكردنی گەنجان و لاواندا، وە سەرۆكایەتی زانكۆ هەڵدەستێت بە رێزلێنانی باشترین (10) توێژەری زانكۆ بەپێی بەدەستهێنانی Impact Factor لە توێژنەوەی زانستیدا.

سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند: ئەمە پاڵپشتییەكە بۆ دڵسۆزان و خەمخۆرانی بەرەوپێشبردنی خوێندنی باڵا و ئەكادیمیی و هەوڵ وماندوبوونبان بەرزدەنرخێنین، وە لە ئایندەیەكی نزیكدا رێوڕەسمی تایبەت بۆ رێزلێنان لە هەڵگرانی نازناوی دكتۆرا و مامۆستا رێكدەخەین كە رۆڵیان هەبووە لە پێشخستی زانكۆمان و بەدەستهێنانی Fond + Grant لەپێناوی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.

رۆژی پێنجشەممە 2019/8/1
كاتژمێر: ١٠ی بەیانی
شوێن: هۆڵی پیرەمێرد – سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

This shortcode LP Profile only use on the page Profile