خولێکی ڕاهێنان لەسەر “نووسینی توێژینەوە بە بەکارهێنانی پڕۆگرامی لاتێکس” بەڕێوەدەچێت
بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، گروپی توێژینەوەی کەلەپووری کولتووریی دیجیتاڵی سەر بەسەنتەری توێژینەوەی زانکۆ هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی خولێکی ڕاهێنان لەسەر “نووسینی توێژینەوە بە بەکارهێنانی پڕۆگرامی لەیتێک”. پڕۆگرامی لەیتێکس، پڕۆگرامێکی پێشکەوتووی نوسینە کە بۆ نووسینی توێژینەوەی کورت و درێژ سوودی زۆرە بۆ کەمکردنەوەی کات بۆ ڕێکخستن و ژمارەیەک لە گۆڤار و کۆنفرانسە بەناوبانگەکانی بوارە جیا جیاکان هانی توێژەران ئەدەن کە بەکاری بهێنن لە نووسینی توێژینەوەکانیان.
خولەکە لەلایەن بەڕێزان مامۆستا هێمن مەلا کەریم بەرزنجی و مامۆستا ڕێباز رمضان عبدالرحمن یەوە سەرپەرشتی ئەکرێت.
خولەکە لە بەرواری ١/٨/٢٠١٩ دەستپێدەکات و بۆماوەی ٣ هەفتە (کۆی ٢٤ کاتژمێر) بەردەوام دەبێت بەم خشتەیەی خوارەوە:
– پێنج شەممە ١/٨/٢٠١٩
– ١ شەممە، ٢شەممە، ٣ شەمە لە ٤-٦/٨/٢٠١٩
– ١ شەممە، ٢شەممە، ٣ شەمە، ٤ شەممە لە ١٨-٢١/٨/٢٠١٩
کاتی خول: ١-٤ ی پاشنیوەڕۆ
شوێنی خول: ئۆفیسی سەنتەری گەشەپێدانی کار (سی دی سی) لە نهۆمی زەمینی سەنتەری زمانی نێودەوڵەتی/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ قڕگە
مەرجەکانی بەشداربوون:
– بهشداربوو دەبێت ستافی ئەکادیمی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بێت
– پێویستە بەشداربوو لاپ تۆپی خۆی پێ بێت
ئارەزووماندان تکایە لەم لینکەدا ناوی خۆت تۆمار بکە:
https://www.surveymonkey.com/r/RS6W8PY