كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەبواری گەشتوگوزار بەڕێوەدەچێت
بەمەبەستی گرنگی دان بە ناوچە گەشتیارییەكانی هەردوولاو بەرنامە ڕێژی زانستی بۆ برەو پێدان و فراوانكردنی بواری گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، زانکۆی پولیتهکنیکی سلێمانی و زانکۆی کوردستان/ سنه کۆنفرانسی نێودهوڵهتی بواری گهشت وگوزار وگهشه پێدان ئهنجام دهدات كە بڕیارە له ٢-٣ / تشرینی یەكەمی2019 لە پارێزگای سنهی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدرێت.
لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانكۆ ، پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ووتی: زانكۆمان و زانكۆی كوردستان لەماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا ڕێككەوتنی زانستی نێوانمان واژۆ كردوەو هەنگاوی باشمان ناوە بەئاراستەی خزمەتكردنی ڕەوتی زانست و خوێندنی باڵا و لەو ڕوانگەیەشەوە چەندین كاری هاوبەشمان بەئەنجام گەیاندەوەو دەگەیەنین، ئەم كۆنفرانسەش هەر لەدرێژەی ئەو كارە هاوبەشانەیەو هیوای خواست ئامالنجەكانی بپێكێت. هەروەها سەرۆكی زانكۆ داوای له مامۆستایان و تۆێژهرانی زانکۆ كرد كە بهشدار بن لهم کۆنفرانسه زانستیه نێودهوڵهتییه و ڕایگەیاند كە زانكۆ هاوكاری تەواو دەبێت بۆ بهشداری کردنی ههر مامۆستایهک یان توێژەرێكی زانكۆ به تۆێژینهوهی زانستی.