هەلی خوێندن بۆ دەرچووانی پەیمانگە تەكنیكییەكان
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی _بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی هەلی خوێندن رادەگەیەنێت بۆ دەرچووانی پەیمانگە تەكنیكییەكان بۆ تەواوكردنی خوێندنی بەكالۆریۆس لە كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆ بە سیستمی خوێندنی پۆلیتەكنیك/ پارالێل.
ئەم دەرفەتە لە 25ی تەمموز تا 19ی ئابی 2019 بەردەوام دەبێت و خوازیارانی خوێندن دەتوانن گرتەیەك لەم لینكە بكەن و داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن.
بۆ وەرگرتنی كۆدی فۆڕمی ئۆنلاین دەتوانن سەردانی یەكێك لەم شوێنانەی خوارەوە بكەن:
ـ سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی/ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی.
ـ پەیمانگەی تەكنیكی هەڵەبجە.
ـ پەیمانگەی تەكنیكی دەربەندیخان.
ـ پەیمانگەی تەكنیكی كەلار.
ـ پەیمانگەی تەكنیكی چەمچەماڵ.
ـ پەیمانگەی تەكنیكی دوكان.
تێبینی: خوازیار بۆ وەرگرتنی كۆد پێویستە ئەم پێداویستیانەی لای خوارەوەی پێبێت:
ـ پشتگیری یان بڕوانامەی دە رچوونی پەیمانگە بە نمرەوە.
ـ كۆپی ناسنامەی باری شارستانی.