Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەلی خول و راهێنان بۆ 12 خوێندكاری دەرەخسێنێت

دوای بە ئەندامبوونی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە رێكخراوی عەرەبی بۆ لێپرسراوانی تۆمار و وەرگرتن لە زانكۆكانی وڵاتانی عەرەبی و دوای ئەنجامدانی ٣٨مین كۆنفڕانسی رێكخرەوەكە بۆ یەكەمینجار لە عێراق كە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو، وەك پاداشت بۆ چالاكیەكانی زانكۆ لە چوارچێوەی ئەو ڕێكخراوەدا ئەنجومەنی عەرەبی بۆ راهێنان ١٢ هەلی خول و راهێنانی بۆ ١٢ خوێندكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەستەبەركرد.

هەر ١٢ خوێندكارەكە لە خۆبەخشەكانی ئەنجامدانی چالاكیەكانی كۆنفڕانسەكە بوون و لە ١ی تەموزەوە ١٠ خوێندكاری بەشی پەیوەندییە گشتیەكان و بازاڕگەری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆمان لە وڵاتی میسر لە زانكۆی میسر بۆ زانست و تەكنۆلۆجیا خولی هاوینە دەبینن و (٢) خوێندكاری بەشی پلانسازی شاری كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری زانكۆمان لە وڵاتی ئوردن لە زانكۆی زەیتونە خولی هاوینە دەبینن، وە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین سیمینار و كۆبوونەوە و بەشداری لە وانە و تاقیگەكاندا كردووە و گەشتی زانستیان بۆ نێو زانكۆكانیان و ئەو دوو وڵاتە ئەنجامداوە بە سەرپەرشتی زانكۆكانی میواندار بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر كەلتور و ژینگەو ژیانی ئەو ولاتانە .

شایانی باسە شانبەشانی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی چەندین خوێندكاری زۆربەی وڵاتانی عەرەبیش بەشدارن كە دەبێتە مایەی لێكنزیكبوونەوە و تێكەڵبوونی كەلتورە جیاوازەكان.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile