لە وۆركشۆپێكدا نوێترین تەكنیكەكانی بواری نەشتەرگەریی دەخرێتەڕوو
بەئامانجی خستنەڕووی نوێترین تەكنیكەكانی بواری نەشتەرگەریی، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی زانستی بۆ نوێنەری دامەزراوەی ( NHS )ی بەریتانی رێكخست.
رۆژی 2019/7/24 لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بەئامادەبوونی ژمارەیەك پزیشكی نەشتەركار، كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی زانستی بۆ (د.یوسف محمود ئەوسەج) نوێنەری دامەزراوەی (NHSی بەریتانی رێكخست، كە لە وۆركشۆپەكەدا نوێترین ئەو تەكنیكەكانی بواری نەشتەرگەریی بۆ ئامادەبووان خرانەڕوو، لە بەرامبەریشدا ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان بە وۆرك شۆپەكە دەربڕی و دەستخۆشی و سوپاسی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیان كرد كە بەردەوام ئەو چالاكییە زانستییانە لە بوارە پزیشكییەكاندا ئەنجام دەدات.
پاشان لەگەڵ (د.هاوار نەقشبەندی) سەرۆكی بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شار كۆبوونەوە و تاووتوێی چەندین باسی زانستی و نەشتەرگەری كرا و هیوایان خواست لە داهاتوودا كاری هاوبەش پێكەوە ئەنجام بدەن.
شایەنی باسە (د.یوسف محمود ئەوسەج) لەسەر بانگهێشتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی بۆ بەشداریكردن لە سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەندروستی و زانستە پزیشكییەكان هاتۆتە كوردستان كە لەلایەن كۆلێجی تەكنیكی تەندروستییەوە ئەنجامدرا.