كۆنفرانسێك لەبارەی رۆڵی ژنانی عێراقی لە پرۆسەی دروستكردنی بڕیاردا رێكدەخرێت
بەچاودێری پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەعات 10ی بەیانی رۆژی پێنجشەممە 2019/7/25 ( جمعية المشكاة الثقافية ) سێیەمین كۆنفرانسی زانستی خۆی لەژێر ناوی (رۆڵی ژنانی عێراقی لە پرۆسەی دروستكردنی بڕیار لە نێوان واقیع و خواست )دا رێكدەخات.
لە كۆنفرانسەكەدا كە لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەدەچێت كۆمەڵێك تەوەر لەبارەی رۆڵی سیاسی ژن بەدرێژایی مێژوو، رۆڵی ژن لە بازاڕی كار، لە دروستكردنی بڕیار لەناو خێزان و كۆمەڵێك بابەتی تریش پێشكەش دەكرێت.
شایەنی باسە ( جمعية المشكاة الثقافية ) یەكێكە لە دامەزراوە زانستییە عێراقییەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق كە لە ساڵی 1981 دامەزراوە.